‎قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بەخاوەن موەلیدەكان دەدات


وێستگە نیوز-

لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری لە نزمی ڤۆڵتییەی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دەدەن و سەرۆكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت، سەرپێچیكار روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.  

خالید محمد، سەرۆكی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەكەیان بە ئامێری پێوانەكردنی ڤۆڵتیە (كڵامپ) لە قاتعی گەڕەكەكان پشكنین بۆ بەرز و نزمی ڤۆڵتیە دەكەن، پێویستە ئەو كێبڵەی لە موەلیدەكەوە بۆ ناو گەڕەكەكان راكێشراوە و جۆزەی ماڵانی لێبەستراوە‌ لەسەرو‌ (195) ڤۆڵت بێت، لە حاڵەتی كەمی و نزمی ڤۆڵتییەی كارەباكە ‌‌ئەو موەلیدەكە كێشەی هەیە و پێیوستە خاوەن مۆلیدەكە چارەسەری بكات.  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هاوڵاتیانەی كارەبای موەلیدەكانیان ڤۆڵتییەی نزمە، سەرەتا یٔامێری پێوانەكردنی ڤۆڵتییە (كلامپ) كارەبای قاتعی گەڕەكەكەی پێوانە بكات پاشان ناو ماڵەكەی، لەكاتی نزمی ڤۆڵتییەی كارەبای گەشتو بە قاتعەكە لیژنە هاوبەشەكانی قایٔیمقامیەتی سلێمانی یٔاگادار بكاتەوە.  سەبارەت بە نزمی ڤۆڵتییە لە كارەبای ناوماڵەكان سەرۆكی لیژنەكە یٔاماژەی بۆ یٔەوەكرد: یٔەگەر ڤۆڵتییەی كارەبای ناو قاتعی گەڕەكەكان لە سەرو (195)‌ ڤۆڵت بو، یٔەگەری یٔەوە هەیە جۆزە یان یٔەو وایەرەی كارەبای بۆ ماڵەكە گواستوەتەوه كێشە دروست بكات.


PM:12:15:27/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت