11 په‌رله‌مانتاری كوردستان داوای ئازادكردنی به‌ده‌ل به‌رواری ده‌كه‌ن
به‌ده‌ل به‌رواری
وێستگه نیوزـ
دوای تێپه‌ڕبوونی 11 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری له شاری دهۆك، 11 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاجیاكانی په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كه‌ن ئه‌و مامۆستایه به زووترین كات ئازاد بكرێت.
په‌رله‌مانتاره‌كان كه له خواره‌وه ناویان هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه راگه‌یه‌ندراوێكیان به واژووی خۆیان به‌ناوی "پێویستە بەدەل بەرواری بەزووترین كات ئازاد بكرێت" بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند: ئەمڕۆ (26/ 5/ 2020)، 11 رۆژ تێپەڕی بەسەر دەستگیركردن و بە ناهەق هێشتنەوەی مامۆستا "بەدل بەرواری" لە زیندان، كە تۆمەتی دەستگیركردنەكەی و هێشتنەوەی لە زیندان دا، تەنها ئەوەیە بەرگریی لە مافی خۆی كردوە و ناڕەزایی بەرانبەر بە دواكەوتنی موچەكەی دەربڕیوە.
په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌ڵێن "ئێمەی پەرلەمانتاران كە لە خوارەوە ئیمزامانكردوە، داوادەكەین كە پێویستە وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم،ئەم مامۆستایە ئازادبكات و چیتر بەتۆمەتی ناڕەزایی دەربڕین و رێپێوانی هێمنانە، مامۆستایان و چالاكوانان دەستگیرنەكرێن و تۆمەتی بێبنەمایان روبەرونەكرێتەوە."
ئه‌و 11 په‌رله‌مانتاره دا‌واشیان لە لیژنەكانی مافی مرۆڤ و ناوخۆ و پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان و هه‌روه‌ها وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوه، لە خەمی پاراستنی گیانی مامۆستا "بەدەل بەرواری"دا بن و چیتر بێدەنگ نەبن بەرانبەر بە هێشتنەوەی ناوبراو لە زیندان.
شەوی 16/15ی ئایاری 2020، بەدەل بەرواری، یەکێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی دهۆک و سه‌رپه‌رشتیاری گروپی "كوا پاشه‌كه‌وت؟" لەلایەن هێزەئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکرا و تا ئێستاش ئازادنەکراوە.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی پارێزگای دهۆک رۆژی شه‌ممه 16ی ئایارین بۆ رۆژی خۆپیشاندان لە بەرامبەر پێنەدانی مووچە و مافەکانیان دیاریکردبوو، بەڵام بەرپرسانی شارەکە رەتیانکردەوە هیچ مۆڵەتێکی فەرمییان بە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ دابێت.
پێشتریش بەدەل بەرواری رایگەیاندبوو، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپی دەنگی مامۆستایان، رۆژی شەممە 16ی ئایار، لە کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆدا لە ناوەندی بازاڕی دهۆکدا خۆپیشاندان دەکەن.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی واژویان بۆ ئازاكردنی به‌ده‌ل به‌رواری كردوه:
سیپان ئامێدی
سۆران عومەر
دیاری ئەنوەر
ئەبوبەكر هەڵەدنی
گۆران عمر علی
د. شێركۆ جەدەت
هەڵز ئەحمەد
مژدە محمود
جلال محمد
ڕووپاك ئەحمەد
دابان محمد
PM:12:05:27/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت