نرخی ئهمڕۆی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگه نیوز
ئهمڕۆ چوارشهممه 27ی ئایاری 2020، نرخی نهوتی خاو و برێنت له بازاڕهكانی جیهان بهم جۆرهی خوارهوه مامهڵهیان پێوهكرا.
نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 36 دۆلار و 2 سەنته، هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 34 دۆلار و 15 سەنت دەفرۆشرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورییەکان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە رێژەی 12٪ بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
هاوکات لە مانگی ئازاری ئهمساڵدا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
AM:08:27:27/05/2020
ئهم بابهته 6012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت