كچێكی 13 ساڵی كورد به‌ بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بریندار بوو


وێستگه‌ نیوزـ

ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندێکی لە ناوچەی بەرواری باڵا کرد و بەهۆیەوە کچێکی 13 ساڵان برینداربوو. 
 
سەربەست ئاکرەیی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی کانی ماسێی سەربە قەزای ئامێدی بە رووداوی راگەیاند، تۆپبارانەکە كاتمێر 5ی ئێوارە لە گوندی بێدوهێ لە ناوچەی بەرواری باڵای سەر بە قەزای ئامێدی بووە. 
 
بەڕێوەبەری شارۆچکەی کانی ماسێ ئەوەشی گوت، ئەو کچە ناوی دالیا عەبدوڵڵا تاهیرە، دانیشتووی دهۆکە و بە سەردان لەگەڵ خێزانەکەی چووبووە ناوچەکە. 
 
لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئەو کچە، سەربەست ئاکرەیی وتی، دالیا قاچی برینداربووە و چارەسەری پێویستی لە بنکەی تەندروستیی رۆزانا لە کانی ماسێ بۆ کراوە.
 
بێدوھێ گوندێکی ھاوسنورە لەگەڵ باکوری کوردستان و بەبیانوی ھەبوونی بنکەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان  - پەکەکە چەندین جار بۆردومان و تۆپباران کراوە.


PM:09:19:26/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت