وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كورستان رایگه‌یاند كه له سنوری پارێزگای سلێمانی توشبویه‌كی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 26ی ئایاری 2020 ده‌رئه‌نجامێكی نوێی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، توشبوێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا.
ئاشكراشیكردوه كه توشبوه‌كه پیاوێکی تەمەن 34 ساڵی دانیشتوی قەزای پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.
بەپێی دوایین ئامار، تائێستا 505 کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 403 کەسیان چاکبونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
PM:08:54:26/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2392
جار خوێنراوه‌ته‌وه