خوێندنی باڵا: تاقیكردنهوه ناكرێت و نمرهكانی كۆرسی یهكهم بۆ خوێندكاران ههژمار دهكرێت
وێستگه نیوزـ
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بڕیاردراوە کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵ لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە خوێندنی باڵا بهێندرێت و خوێندکاران تاقیکردنەوەی کۆتایی نەکەن، لە برری ئەوە نمرەی کۆرسی یەکەمیان بۆ هەژمار بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتی خوێندنی باڵادا بڕیاردراوە بەوەی خوێندنی ئەمساڵ لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە خوێندنی باڵا کۆتایی پێبهێندرێت و خوێندکاران تاقیکردنەوەی کۆتایی نەکەن، لە بری ئەوە نمرەی کۆرسی یەکەمیان بۆ هەژمار بکرێت.
ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە شێوەی ئۆنلاین لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بەڕێوەچوو، دواین پێشنیاز و راسپاردەکان لەسەر خویندنی ئەمساڵ تاوتوێ کرا.
لەو بارەیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەمشەو، ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەیامێکی تۆمارکراوی ڤیدیۆی لەبارەی چارەنوسی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵی زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکات".
بەهۆی رێکارەکانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کۆتایی شوباتی رابردووەوە، دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی هەرێم، لەناویاندا زانکۆ و پەیمانگاکان، راگیراون و خوێندکاران نیگەرانن لە رەوشی خوێندنی ئەمساڵیان.
PM:08:48:26/05/2020
ئهم بابهته 2628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت