بهوێنه..خوێندكارانی 12ی مهخمور به ئاههنگگێڕان خۆیان بۆ تاقیكردنهوهكان ئاماده دهكهن
وێستگه نیوزـ
خوێندکارانی دوا قۆناغی ئامادەیی خوێندنگای شەهید کۆچەرین لە کامپی پەنابەرانی مەخمور، بە ئاهەنگ گێڕان خۆیان بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئامادە دەکەن.
دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێگ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خوێندن ڕاگیرا، دوێنێ لە هۆڵی کۆنفرانسی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، ئاهەنگێک بۆ خوێندکارانی پۆلی 12ی خوێندنگای شەهید کۆچەرین ڕێکخرا، بۆ نیشاندانی ئەوەی بە دڵخۆشییەوە و قۆناغی ئامادەیی بەڕێدەکەن و خۆیان بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە دەکەن، کە بڕیارە لە ١ی تەمموزەوە دەست پێ بکرێت.
ئەوەش لەسەر ناوی بازنەی پەروەردەی کامپەکە، بێریڤان کایا و لەسەر ناوی شارەوانی کامپەکەش عەلی ئورەک قسەیان کرد و دوای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان لە کۆتایی هاتنی ئەم قۆناغە، پیرۆزباییان لە خوێندکاران کرد.
PM:08:09:26/05/2020
ئهم بابهته 2192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت