لیژنهی پهروهردهی خوێندنی باڵا: ناتوانین خوێندنی ئهمساڵ له كامپهكاندا درێژه پێ بدهین
وێستگه نیوزـ
سهرۆكی لیژنهی پهروهرده و خوێندنی باڵا له پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند وەك پێشتر بەڵێنمان پێتان دابوو ئەو بابەتانەی بە خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی خوێندراون، بە ھییچ شێوەیەك داخڵ نین بۆ تاقیکردنەوەکان".
له پهیامێكدا كه ئاراستهی خوێندكاران و قوتابیانی كردوه، عهبدولسهلام دۆڵهمهری، سهرۆكی لیژنهی پهروهرده و خوێندنی باڵا رایگهیاند: "لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستی رێگەمان نادات خوێندنی نێو کامپەس دەست پێ بکەینەوە و تەنانەت ئەستەمە بۆ ئانجامدانی تاقیکردنەوەکانیش، بۆیە دەمەوێت ھەمووتان دڵنیابکەینەوە، کە لە ماوەی رابردوودا لە گەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پەیوەندی بەردەوام بووین".
له پەیامەکەدا هاتوه، "دوای گەیشتنی فەرمانی بەڕێز سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا باشترین بژاردە کە گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخی دەرونی و سایکۆلۆجی و دۆخی ئابووی خانەوادە بەڕێزەکانتان ڕادەگەیەنێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه"بە پێویستی دەزانم سوپاسی خۆڕاگری ئێوە و مامۆستا و فەرمانبەرانی بەڕێز بکەم، کە ئەرکێکی زۆریان کێشا لە دامەزراندنی سیستمی ئەلیکترۆنی، ئەمەش ھەنگاوێکی ئەزموونی باش بوو، کە دەکرێت لە داھاتوودا سوودی لێوەربگیرێت".
PM:07:20:26/05/2020
ئهم بابهته 4588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت