وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دوو كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆی كۆرۆنا بوون.
له ده‌رئه‌نجامێكی نوێ‌دا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم ئاشكرایكردوه لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و توشبوان، دوو توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.
ئاشكراشیكردوه كه توشبوی یه‌كه‌م پیاوێكی تەمەن 38 ساڵه و دانیشتووی گوندی (ابو جرده)ی سەربە ناحیەی گوێڕ کە نیشانەکانی نەخۆشی ھەبووە، توشبوی دووەمیش پیاوێکی تەمەن 29 ساڵی دانیشتوی ناحیەی عەنکاوەیە.
بەپێی دوایین ئامار، تائێستا 504 کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 403 کەسیان چاکبونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
PM:01:37:26/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1984
جار خوێنراوه‌ته‌وه