به‌ته‌مه‌نترین تووشبوو كۆرۆنای په‌ڕاند!
فۆتۆ: ده‌یلی نیوز
وێستگه نیوز ـ ره‌وا مه‌حمود – ده‌یلی نیوز
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ناسنامه‌ی ژنیكی توركی ئاشكراكرد كه بهتهمهننترین توشبوه توانیبێتی ڤایرۆسه‌كه بپه‌ڕێنێت.
(ئایشه گیبێلێك) ناوی ئه‌و هاوڵاتییه توركهیه كه ته‌مه‌نی 126 ساڵه و خاوه‌نی 13 منداڵ و نزیكه‌ی 400 نه‌وه‌یه و پاش تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی له ژێر چاودێری پزیشكی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته، له ئێستادا به ته‌واوه‌تی چاكبوه‌ته‌وه.
حهمدولا گێبێلێكی كوڕه بچووكی ئه‌م ژنه به ته‌مه‌نه ئاشكرایكرد كه خواردنی فرێش نهێنی ته‌مه‌ندرێژی دایكیه‌تی.
ئاماهی بۆئه‌وه‌ش كرد كه دایكی نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی خۆی بینیوه كه ژماره‌یان خۆی له نزیكی 400 نه‌وه ده‌دات.
حهمدولا گێبێلێك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ماست و یر و په‌نیری تازه له خواردنه هه‌ره په‌سه‌نده‌كانی دایكیانه.
جێی ئاماژه‌یه پێش تووشبوونی ئایشه گێبێلێك، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ژنێكی ته‌مه‌ن 113 ساڵی دانیشتووی شاری جیرۆنای وڵاتی ئیسپانیای وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه دهستنیشانكردبوو.
PM:01:58:25/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت