لەهەولێر حەوت تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەپارێزگای هەولێر حەوت تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، حەوت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكران، سێ ئافرەت تەمەن ٦٩ و ٥٩ و ٥٧ ساڵ، دوو پیاو تەمەن ٦٩ و ٢٩ ساڵ، دوو منداڵ تەمەن ٩ و ٥ ساڵان، سێ تووشبوو بەركەوتە و خانەوادەی تووشبووەكەی دوێنێی شاری هەولێرە، چوار تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی ناحیەی عەنكاوە و گەڕەكەكانی سەفین و گوڵانن لە شاری هەولێر.

پێشتریش وەزارەتی تەندروستی لەدوو كاتی جیاوازدا 15 تووشبووی نوێی كۆرۆنای راگەیاند.




PM:06:19:24/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت