17 تووشبوی كۆرۆنا لەسلێمانی چاكبوونەوە



وێستگە نیوز- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند 17 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، دوای مانەوەیان بۆ ماوەی 10 رۆژ لەنەخۆشخانەو لەژێر چاودێری پزیشكی و وەرگرتنی چارەسەر، 17 توشبوی كۆرۆنای نوێ چاكبونەوەو دەگەرێنەوە ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان، لێرەوە داوا دەكەین هاوڵاتیان پابەندی رێنمایە تەندروستیەكان بن لەپێناو ژیانێكی تەندروست و دور لەتوشبوو لە كۆرۆنا.

چاكبوونەوەی ئەو تووشبوانەی كۆرۆنا لەكاتێكدایە ئەمشەویش وەزارەتی تەندروستی هەشت تووشبوی نوێی كۆرۆنای لەسلێمانی راگەیاند.




PM:10:38:23/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت