"داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکات"
شاسوار عه‌بدولواحید: سه‌رۆكی حكومه‌ت دانی نا به‌ شكستی خۆیدا


وێستگه‌ نیوزـ

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆك جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ په‌یامێكی له‌سه‌ر وتاره‌كه‌ی دوێنێ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ به‌پێی وتاره‌كه‌ بێت "سه‌رۆكی حكومه‌ت دانی نا به‌ شكستی خۆی و حكومه‌ته‌كانی پێشووتر".

وتیشی: یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێكن له‌و شكسته‌ی كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رپرسی یه‌كه‌مه‌ لێی، وتیشی: لە شەش ساڵی‌ رابردوودا حکومەت بۆ هەموو موچەکان بڕی 30 ملیار دۆلار مووچەی‌ داوە، بەڵام جگە لەداهاتی‌ نەوت 33 ملیاری‌ دەستکەوتووە (لە بەغداد، هاوپەیمانان، داهاتی ناوخۆ)، ئەگەر نەوتەکەی‌ بەخۆڕاییش بەخشی بێت هێشتا قەرزار نین و سێ ملیار دۆلارمان زیاد بوو.

سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ راشیگه‌یاند كه‌ له‌دوای جه‌ژن جوڵانه‌وه‌كه‌ی و هێز و کەسایەتییە‌كانی دیكه‌، به‌نیازن خۆپیشاندانی سەرتاسەری ساز بكه‌ن و وتی "چیتر ئه‌م سته‌مه‌ قبوڵ نه‌كه‌ن"، داواشی له‌ هاوڵاتیان كرد كه‌ چاویان له‌ دوای جه‌ژن بێت و جەختیکردەوە"بێ ده‌نگ نابین".


PM:08:04:23/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت