فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: پێویسته‌ حكومه‌ت پەردە لەسەر قەرزەكان و لایەنی لێوەرگیراو لابدات


وێستگه‌ نیوزـ

فراكسیۆنی یەكگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كورستان راگه‌یه‌ندراوێكی لەبارەی قەرزەكانی حكومەتی هەرێم راگەیەندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌ و و داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات پەردە لەسەر سەرجەم قەرزەكانی هەڵبداتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی، داواش له‌ حكومه‌ت ده‌كات ئەو لایەنانە ئاشكرا بكات كە قەرزی لێ وەرگرتووە و بە هاوڵاتیانی كوردستانی بڵێت كە ماوەی قەرزەكان چەندە و لە چی خەرجكراوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو:
بۆبەرێز.. سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
بابەت / داواكاری

چەندساڵێكە داوای ئاشكراكردنی وردەكاری قەرزەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمەوە پشتڕاست كرابێتەوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نە لای پەرلەمانی كوردستان ونە لای هاوڵاتیان روون نیە، بەتایبەت كاتێك سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتاری رۆژی 22 - 5 - 2020 دا ئاشكرایكرد كە هەرێمی كوردستان 27 ملیار دۆلار قەرزدارە، لە كاتێكدا راپۆرتەكانی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكانی هەرێم و كۆمپانیای وردبینی دیلۆید دەسكەوتنی دەیان ملیار دۆلاری فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەخەنەڕوو هەروەها حكومەتی فیدراڵی عیراقیش رایگەیاند كە دەیان ملیار دۆلاریان بۆ هەرێمی كوردستان ناردوە، لەساڵانی رابردوودا ئەمە جگە لاداهاتە جۆراوجۆرەكانی دیكەی هەرێم ، بۆیە بەپێویستی دەزانین كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پەردە لەسەر قەرزەكان ولایەنی لێوەرگیراو و ماوەی قەرزەكان وچۆنێتی خەرجكردنی لابدات، بەتایبەت لەسەرووبەندی رێكەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدرالی عیراقدا كە هیوادارین شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانی لێبكەوێتەوە و شەفافیەت وهەندێك سەقامگیری بۆ بژێوی هاونیشتیمانیان بگێرێتەوە.

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
لە پەرلەمانی كوردستان
23-5-2020


PM:08:02:23/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت