به‌وێنه.. ده‌ڕاسه‌یه‌ك و مینی پاسێك خۆیان به‌یه‌كدا كێشا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له روداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای كه‌لار - ڕزگاری دوو كه‌س بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه "روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای كه‌لار بۆ ڕزگاری له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی ده‌ڕاسه و تویۆتا مینی پاس كه به‌ئاراسته‌ی شاری كه‌لار هاتوون روویدا".
هاتوچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: به‌هۆی روداوه‌كه‌وه دوو سه‌رنشینی مینی پاسه‌كه بریندار بوو"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
هاتوچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌چۆنێتی ڕودانی ڕوداوه‌كه ده‌ستپێكردوه.
PM:07:49:23/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت