به‌شێك له‌مامۆستایانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، بایكۆتی پرسیار دانان و هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌یان كرد
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌مامۆستایانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، بایكۆتی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌یان راگه‌یاند و دوپاتیانكرده‌وه كه به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كان ناكه‌ن.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئایاری 2020، له‌باخی گشتیی هه‌ڵه‌بجه، مامۆستایانی 17 خوێندنگه‌ی ئه‌و پارێ.گایه، گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو له‌به‌یاننامه‌یه‌كیشدا، بایكۆتی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌یان راگه‌یاند.
مامۆستا ئه‌حمه‌د حسێن به‌یاننامه‌كه و داواكاریی مامۆستایانی خوێنده‌وه‌و وتی: پێدانی مووچه‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان، جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت خۆی به‌پێدانی مووچه به‌سی ڕۆژ جارێك، له‌ئه‌گه‌ر دواكه‌وتنی مووچه، دووباره هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت، هه‌روه‌ها ڕه‌تكردنه‌وی هه‌رجۆره ده‌ستكارییكردنێكی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان و بڕیاردان به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌یاندا مامۆستایانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێن "پاراستنی شكۆی مامۆستایان به‌ئه‌ركی حكومه‌ت ده‌زانین، ئیدانه‌ی هه‌رجۆره ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ر مامۆستایان ده‌كه‌ین و داوای ئازادكردنی هاوپیشه‌كانمان له‌دهۆك ده‌كه‌ین."
ئه‌و مامۆستایانه ته‌ئه‌كید له‌وه‌شده‌كه‌نه‌وه، له‌ئه‌گه‌ری وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌یان، هه‌ڵۆێستی دیكه‌یان به‌خۆپیشاندان و فشاری مه‌ده‌نیی زیاتر ده‌بێت.
PM:05:20:23/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت