وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توشبونی پزیشكێكی دانیشتوی شاری هه‌ولێری به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند كه خوێندكاری دكتۆرا بووه و له شاری به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له ده‌رئه‌نجامێكی نوێ‌دا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئایاری 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، یەك توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا.
ئاشكراشیكردوه كه توشبوه‌كه پزیشکێکی شاری هەولێره له ره‌گه‌زی نێر و تەمەن 38 ساڵه خوێندكاری خوێندنی باڵا (بورد- دکتورا) یە بۆ پسپۆڕی هەناو لە نەخۆشخانەکانی شاری به‌غدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت كه دوای گەڕانەوەی ئه‌و پزیشكه بۆ شاری هه‌ولێر و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە، ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزەتیف دەرچوو و ده‌ركه‌وت كه پزیشكه‌كه توشی ڤایرۆسه‌كه بووه.
هاوكات وەزارەتی تەندروستیی هەرێم باسی لەوەشکردووە، "یەک نەخۆشی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بە تەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستیی تەواو جێگیر بووەتەوە، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوە ماڵەوە".
لە ئێستادا کۆی گشتی توشبوان لە پارێزگای هەولێر 234 کەسە و لەو ژمارەیەش 211 کەس چاکبوونەتەوە، بەپێی دوایین ئاماریش 462 کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 386یان چاکبونەتەوە و پێنج كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:04:59:23/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3836
جار خوێنراوه‌ته‌وه