وەزیری ناوخۆ: قەدەغەی هاتوچۆ بەركەوتنی هاوڵاتیان كەم دەكاتەوە
وێستگە نیوز-
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆی رۆژانی جەژنی رەمەزان بەركەوتنی هاوڵاتیان كەم دەكاتەوە.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا وتی، لە رۆژانی دووەم و سێیەمی جەژن کارئاسانی بۆ جوتیارەکان دەکرێت و نانەواخانەکان دەکرێنەوە
سەبارەت بە قەدەخەی هاتوچۆ، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، ئامانج لێی پاراستنی هاونیشتمانیانە و بەرکەوتن کەمدەکاتەوە، لەبارەی ئاساییکردنەوەی هاتوچۆی نێوان شارەکانیش وتی "مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زیاتر دەکات".
بە گوتەی رێبەر ئەحمەد، هەرێمی کوردستان لە رێکارەکانی خۆپاراستن سەرکەوتوو بووە، لەبارەی ئەو کەسانەش کە لەم دواییەدا تووشی کۆرۆنا بوون دەڵێ "سەرچاوەی توشبونیان نادیارە".
PM:03:48:23/05/2020
ئهم بابهته 1832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت