سه‌رمایه‌دارێكی هه‌رێم هه‌شت هه‌زار به‌شه‌خۆراكی به‌سه‌ر هه‌ژارانی سه‌ید سادق دابه‌شكرد

‌مەریوانی حاجی جەمال، سەرمایەداری هەرێم

وێستگه‌ نیوز ـ

سه‌رمایه‌دارێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ جاری سێیه‌م به‌شه‌ خۆراكی گه‌یانده‌ ده‌ست كه‌سانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌شت هه‌زار به‌شه‌خۆراكی له‌ سه‌ید سادق دابه‌شكرد.


بەپێی زانیارییەکان بۆ جاری سێیەم هاوكاری سەرمایەداری نیشتمانی مەریوانی حاجی جەمال، گەیەندرایە قەزای سەید سادق و  بەسەر خێزانە كەمدەرامەتەكانی ئەو قەزایە دابەشكرا.

ئه‌وەش زانراوە، لەسەرەتای سەر هەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەرەنتینەكردنی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەتەنگەوەچوونی هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان/ پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە هەشت هەزار پاكێجی خۆراك كە پێویستی یەك مانگی خێزانێكی گەورەیە، لە رێگەی تیمی تایبەت بەكارە خێرخوازییەكانی سەرمایەداری نیشتمانی (مەریوانی حاجی جەمال) بەسەر هاونیشتمانیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە، قه‌زاكانی كۆیە، دوكان، پیرەمەگروون، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، شۆڕش و بازیان.

هه‌روه‌ها کارەکان سنوری شارباژێر، شارەزوور، دەربەندیخا، پێنجوێن و عەربەت و كەمپی ئاوارەكانی عەربەت و چوارتاو تاسڵوجەو گاپیڵۆن و رێكخراوەكانی نابینایان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و تالاسیما و بەشێك لە فەرمانگەكانی میری گرتووەتەوە و دابەشكراوه‌.

بڕیار وایە دابه‌شكردنی خۆراك له‌ لایه‌ن ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌ لە دوای مانگی پیرۆزی رەمەزانیش بەردەوامی هەربێت.

هــ. ر


PM:02:40:23/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 5264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو