چاودێری بازرگانی سلێمانی داهاتی مانگی رەمەزان ئاشكرا دەكات

‌دیمەنێک لە شاری سلێمانی

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، داهاتی مانگی رەمەزان بەهۆی سەرپێچییەوە سێ ملیۆن و 400 هەزار دینار بووە كە ئەوەش زۆر كەمە، چونكە خەڵك ئیشی نەبووە.


سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند، لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا تیمەكانیان بۆ رێگریكردن لەگرانكردنی شمەك هەزار سەردانی شوێنەكانیان كردووە و دەستیان بەسەر دوو تەن مەوادی ماوەبەسەرچوودا گرتووە و 65 پسوڵەی سەرپێچیشیان كردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، داهاتی ئەم مانگە بەهۆی سەرپێچییەوە سێ ملیۆن و 400 هەزار دینار بووە ئەوەش بەراورد بەمانگەكانی دیكەی رەمەزان كەمتر بووە، چونكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خەڵك پێشتر شمەكی زۆریان كڕی و بەو هۆیەشەوە لەمانگی رەمەزان بەشێكی زۆر دوكان و ماركێتەكان ئیشیان نەبوو.


PM:01:07:23/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو