كه‌شوهه‌وای رۆژانی جه‌ژن راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 24ی ئایاری 2020، بڵاوكرده‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ تۆز و خۆڵێكی سوك.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله 34، سلێمانی 35، دهۆك 32، كه‌ركوك 38 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 24ی ئایار كه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه كه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێ جار ده‌گۆڕێ بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ تاوه باران و هه‌وره بروسكه به‌تایبه‌تی له‌ناوچه شاخاوییه‌كان.
هه‌روه‌ك پله‌كانی گه‌رما دابه‌زین به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن كه به‌م جۆره ده‌بن، هەولێر به‌رزترین پله 32، سلێمانی 31، دهۆك 30، كه‌ركوك 36 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
PM:12:12:23/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت