ساڵح موسلیم: له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سه رێكنه‌كه‌وتووین
ساڵح موسلیم
وێستگه نیوز ـ
هاوسه‌رۆكی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده ئاشكرای دەكات، لەگەڵ ئەنەكەسە لەسەر چەند خاڵێك ھاوڕان، بەڵام ھیچ رێككەوتنێك لەنێوانیان واژۆ نەكراوە.
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) رایگەیاند، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) باش بوون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ جۆره رێككه‌وتنێك نه‌كراوه.
موسلیم، جەختیكردەوە: "لە ھەندێك خاڵ ھاوڕان، بەڵام تائێستا ھیچ رێككەوتنێك واژۆ نەكراوە، ئومێد دەكەم لە داھاتوودا بگەین بە قۆناغی كۆتایی و رێككەوتن واژۆ بكەین".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له چه‌ند رۆژی رابردوودا باس له رێككه‌وتنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان كرا.
AM:09:59:23/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت