وهزارهتی دارایی ههرێم: لیژنهی لامهركهزی بهپێی یاسا به وهزارهت نهناسێندراوه تا هاوكاریی بكات
وێستگه نیوزـ
وهزارهتی دارایی و ئابوریی ههرێمی كوردستان لهسهر لێدوانی ئهندامێكی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی كه رایگهیاندبوو وهزارهت رێگهی نهداوه داتاو زانیاری دهست لیژنهی لامهركهزی بكهوێت، رونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه.
وهزارهتی دارایی و ئابوریی ههرێمی كوردستان رایگهیاند رێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لێدوانی داوە گوایە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری رێگری کردوە لەوەی بەرێوەبەری گەنجینەکانی سلێمانی داتاو زانیاری داھات بدەن بە لیژنەی لامەرکەزی، بۆ ئهو دهنگۆیانهش، وهزارهتی دارایی دهڵێت " لیژنەی لامەرکەزی بەپێی یاسا بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی نەناسێنراوە، تاوەکو ھاوکاری پێویستی بکات و زانیاری بداتێ".
دهقی رونكردنهوهكه:
ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە
بەرێز رێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لێدوانی داوە گوایە بەرێز ( ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی و ئابوری رێگری کردوە لەوەی بەرێوەبەری گەنجینەکانی سلێمانی داتاو زانیاری داھات بدەن بە لیژنەی لامەرکەزی. بە پێویست و گرنگمان زانی ئەم رونکردنەوەیە بدەین بۆ ئەوەی ڕای گشتی لێ ئاگاداربێت:
١- لیژنەی لامەرکەزی بەپێی یاسا بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی نەناسێنراوە، تاوەکو ھاوکاری پێویستی بکات و زانیاری بداتێ.
٢- بەپێی یاسا، خەزێنەکان و بانکی ناوەندی ھەرێم ناتوانن ھیچ زانیارییەک بدەن بەھیچ لایەنێک، چونکە بەپێی یاسای پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ژمارە (٣)سالی ٢٠٠٩ ھەموارکراو پاڵپشت بە بڕگەکانی مادەی ٦ پێویستە نوسراو ئاراستەی وەزارەتمان بکرێت و ھەماھەنگی دروست بکرێت، تەنانەت پەرلەمانی کوردستان کە بەرزترین دەزگای یاسادانان و چاودێرییە بەھەمان ڕێسا کاردەکات، واتە ئەبوایە ئەنجومەنی پارێزگا بەھەمان ئاراستە بجوڵێتەوە بۆ ئەوەی ھەماھەنگی بکرێت، (بەرێز بەرێوەبەری بانکی ناوەندی ھەرێم (سلێمانی )ئەم رونکردنەوەی بۆ لیژنە بەرێزەکەتان داوە کە داواکاریەکەتان داوایەکی نایاساییە).
٣- جێگای سەرسوڕمانە کە ئەنجومەنی پارێزگا ئاگادارنەبێت کەتەواوی زانیاری لەسەر داھات و خەرجی لە خەزێنەکان و بانکی ناوەندی ھەرێم ( سلێمانی ) نیەو خەزێنەکان تەنھا ئاگاداری خەرجیە مەڵبەندیەکانن و زانیاری وردو دروستیان لانیە.
٤- پرسی لامەرکەزی لە دوتوێی بەرنامەی حکومەتدایە کە ھی ھەمو لایەنەکانە بەتایبەت سێ لایەنی پێکھێنەری حکومەت، بۆیە نەداھێنانێکی نوێیەو لیژنەی باڵای جێبەجێکاری بەرنامەکەش ئەنجومەنی وەزیرانە، واتە ھەرسێ لایەنی سەرەکی پێکھێنەری حکومەت.
٥- ئەنجومەنە بەرێزەکانی ھەرسێ پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و دھۆک گەواھی ئەوە ئەدەن کە بەرێز وەزیری دارایی و ئابوری داکۆکیکارێکی سەرسەختی پرەنسیپی لامەرکەزیە و ھەرلەسەرەتاوە لە کارە لە پێشینەیەکانی بەرێزیانە.
PM:10:19:22/05/2020
ئهم بابهته 1916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت