كه‌لار..پۆلیسێك بەهەڵە خۆی و کەسێکی دیكه بریندار دەکات
وێستگه نیوزـ
كارمه‌ندێكی پۆلیسی فریاكه‌وتن، ده‌ستكاریی ده‌مانچه‌ی كردووه و به هه‌ڵه خۆی و كه‌سێكی دیكه‌ی بریندار كردووه، پۆلیسی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
عه‌لی جه‌مال قدوری، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی پۆلسی گه‌رمیان ئاشكرایكرد: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 22ی ئایاری 2020، له‌ناو بازاڕی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار هاوڵاتیەک کەپیشەی پۆلیسی فریاکەوتنە دەستکاری دەمانچەکەی کردوەو فیشەک لەدەستی دەرچووە لەئەنجامدا خۆی بەسوکی برینداربوەو هاوڵاتیەکیشی، کە لەهەمان جێگا بووە، بەسەختی بریندار کردوە.
راشیگه‌یاند: دوای گەیاندن و چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە و لەئێستاشدا دەست بەسەر دەمانجەکەدا گیراوەو ئەوکەسەشی فیشەکی لەدەست دەرچووە بەپێی مادەی 416 بەندکراوە .
PM:08:34:22/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت