داوا له شێخی ئه‌زهه‌ر ده‌كرێت سه‌ردانی عیراق بكات
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و شێخی ئه‌زهه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و داوا له شێخی ئه‌زهه‌ر كرا سه‌ردانی عیراق بكات.
نوسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ حه‌لبوسی و ئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخی ئه‌زهه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌لەفۆنییان ئه‌نجامداوه.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا حه‌لبوسی ستایشی رۆڵی شێحی ئه‌زهه‌بی كردوه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندروتیژی و بڵاوكردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری، شێخی ئه‌زهه‌ریش پیرۆزبایی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی له حه‌لبوسی كردوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه حه‌لبوسی بانگهێشتی شێخی ئه‌زهه‌ری كردوه سه‌ردانی عیراق بكات، ناوبراویش به‌ڵێنی داوه له نزیكترین كاتدا داواكه‌ی حه‌لبوسی جێبه‌جێ بكات.
PM:07:44:22/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت