چه‌مچه‌ماڵ.. له دوو روداوی هاتوچۆدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
لە سنوری قەزای چەمچەماڵ بەهۆی دوو روداوی جیا سێ هاوڵاتیی گیانیان لە دەستدا.
دوا نیوەرۆی ئەمرۆ هه‌ینی 22ی ئایاری 2020، لە سنوری ناحیەی سەنگاو بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و دووانی تریش بریندار بوون.
هەر ئەمڕۆ لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبیلێكەوە، لە نزیك بازگەی ناحیەكە، كەسێك گیانی لە دەستدا، كە كارمەندی وەزارەتی ناوخۆیە.
PM:07:13:22/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت