پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ژنانی كورد
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی توركیا هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵەی ژنانی رۆسا و دەرگای کۆمەڵەکەیان شکاند و چوونە ناو بارەگای کۆمەڵەکەوە.
به‌پێی میدیا كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا، پۆلیس له‌دوای هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو، دەستیانکردوه بە تێکوپێکدانی کەلوپەلی ناو کۆمەڵەکە و دەستیانگرت بەسەر نوسراو و بەڵگەنامەکانی کاری کۆمەڵەکەدا.
کۆمەڵەی ژنانی رۆسا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە" لەم کاتەدا کە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بەڕێوەدەچێت، کۆمەڵەکەمان لە رۆژی دروستبوونیەوە تائێستا بەبێ پسانەوە لە دژی ئەو توندوتیژییانە کاریکردوە و رانەوەستاوە."
ده‌شڵێت "ئێمە ئەو پێشێلکارییە قبوڵ ناکەین، کە لە دژی کۆمەڵەکەمان ئەنجامدراوە، ئێمە سەر دانانەوێنین بۆ سیاسەتی گوشار و لەناوبردنی سیستمی باڵادەستیی پیاو و ئەو دژایەتییەی بەرامبەر بە دەستکەوتانی ژنان ئەنجامی دەدەن و بەهێزترەوە درێژە بە تێکۆشانەکەمان دەدەین. داوا لە هەموو رێکخراوەکانی ژنان دەکەین، کە پشتیوانی لە کۆمەڵەی رۆسا بکەن و هەڤاڵە دەستگیرکراوەکان بە خێرایی ئازاد بکرێن".
PM:07:01:22/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت