بڕیارێك له ئیدارهی راپهڕینهوه بۆ قهدهغهی هاتوچۆی رۆژانی جهژن
وێستگه نیوز-
بەمەبەستی ئامادەکارییەکانی رۆژانی جەژنی رەمەزان ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی راپەڕین بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبووە و چەند بڕیارێکی دەرکرد
لە راگهیهندراوێكدا كه ئهمڕۆ ههینی 22ی ئایاری 2020 بڵاویكردهوه، ئیدارهی راپهڕین بڕیاریدا لە رۆژانی جەژندا بۆ ماوەی 72 کاژێر قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرجەم سنوری ئیدارەكهیدا جێبەجێ دەکرێت و جگە لە دەرمانخانە ئێشکگرەکان، گشت دووکان و بازاڕەکان دادەخرێن.
ئاماژەی بەوە دروە کە لە رۆژانی جەژندا هەموو پارک و شوێنی یاریکردنێکی منداڵان دادەخرێن و داواشی لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی راپەڕین و مامۆستایانی ئایینی كردووه کە بۆ پاراستنی هاوڵاتیان سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن.
ئیدارەی راپەڕین جەختی لەوە کردوەتەوە، پێویستە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە رۆژانی جەژندا دەوام بکەن و ئێشکگر دابنێن.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیشی راسپاردوه لە ئامادەباشیدا بێت بۆ کۆنترۆڵکردنی هەر روداوێکی ئاگرکەوتنەوە.
PM:06:14:22/05/2020
ئهم بابهته 3220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت