وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه دوو توشبوی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك تۆمار كراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئایاری 2020، ده‌رئه‌نجامێكی نوێی سه‌باره‌ت به توشبوانی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، دوو توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران.
راشیگه‌یاندوه كه توشبوه‌كان دوو پیاو یەکێکیان تەمەن 28 ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتووی قەزای ئاکرێ و دووەمیان تەمەن 58 ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە و هەردووکیان لە شاری بغداد گەڕاینەوە.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تائێستا 454 حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش 385یان چاکبونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
PM:05:39:22/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه