بەرپرسێکی میدیای د. بەرهەم ساڵح دەستی لەکارکێشایەوە
وێستگه نیوزـ
سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق و ئه‌ندامێی پێشووی حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستی له‌كاركردن له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م كێشایه‌وه و رایگه‌یاند كه له‌ئێستاوه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ناوبراوه‌وه نه‌ماوه.
به‌ختیار مه‌حمود، له‌دوایین كاری‌دا له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق، سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق بووه و پێشتریش ئه‌ندامی حزبه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار بووه كه به‌ناوی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری دامه‌زرا و دواتر سه‌رۆك كۆمار وازی لێهێنا.
به‌ختیار مه‌حمود له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئایاری 2020 به‌ناوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و په‌یوه‌ندی بچڕان بۆ رای گشتی بڵاوكردوه‌ته‌وه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی و په‌یوه‌ندی بچڕانی له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عيراق راگه‌یاندووه.
ناوبراو له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت "دوای چەندین وێستگەی سەختی یەک لە دوای یەک لەگەڵ بەڕێز بەرهەم ساڵح، هەر لەسەرەتای دروست بوونی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و دواتر لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ، و لە نزیکەوە کارکردنی پێکەوەیی . لە ئێستادا بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنم کە لە ئەمڕۆوە هیچ پەیوەندییەکم بە ناوبراوەوە نەماوە و بێ بەری بوون و پەیوەندی پچڕانم بە ناوبراوە ڕادەگەیەنم. "
PM:05:08:22/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت