سبه‌ینێ ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌ و ناكرێته‌ جه‌ژن


وێستگه‌ نیوزـ

فەلەکناسانی وڵاتی سعودییە و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی ئاشکرایانکرد، سبەینێ شەممە، تەواوکەری‌ مانگی‌ رەمەزانە و رۆژی‌ یەکشەممە دەبیت یەکەم رۆژی‌ جەژنی‌ رەمەزان.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە بڵاویکردەوە، فەلەکناسانی سعودییە و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی بەپێی بینینی مانگ، مانگی‌ رەمەزانی‌ ئەمساڵ 30 رۆژە و سبەینێ شەممە تەواوکەری‌ مانگی‌ رەمەزانە و رۆژی‌ یەکشەممە 24ی‌ مانگ دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی‌ کوردستان چاودێری‌ بینینی‌ مانگ بکەن و بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن ڕەمەزان بدەن


PM:04:57:22/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 18944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت