خامنه‌یی: جیهاد بۆ ئازادكردنی قودس فه‌رزه
خامنه‌یی
وێستگه نیوز-
ئایەتوڵڵا خامنەیی ، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئه‌مرۆ هه‌ینی، ڕایگه‌یاند كهجیهاد كردن له‌پێناو ڕزگاركردنی قودس فه‌رزه.
خامنه‌یی له‌وتارێكیدا كه سه‌رجه‌م كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه وتی پرسی فەلەستین شتێک نییە ڕێگە بدرێت له‌بیر بكرێت.
ناوبراو ئه‌م ووتانه‌ی وه‌ك له‌یادكردنه‌وه‌ی رۆژی قودس پێشكه‌ش كرد، كه ئه‌م رۆژه له‌لایه‌ن خومه‌ینی ڕابه‌ری پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران دانرا، وه‌ك رۆژێك بۆ پشگیری فه‌له‌ستین.
خامنه‌یی ڕایانگەیاند: پرسی فەلەستین ئەوە نییە کە غیرەتی گەلانی موسڵمان ڕێگە بدات لەبیر بکرێت ئەگەرچی ئەمریکا و دیکەی نۆکەرانی لە ناوچەکە هەموو پارە و توانیا خۆیان بۆ ئەم کارە وەگەڕ خستووە.
ناوبراو چه‌ند وتی "بەرەنگاریی بۆ ئازادی فەلەستین جەهادی فی سبیل اللە و فەرزی ئیسلامییه".
هه‌روه‌ها خاڵێكی تر كه ئه‌و پێیوایه نابێت له‌بیر بكرێت سیاسەتی ئەمریکاو ئیسرائیله لە "پەرەپێدان شەڕ وەکوو ڕێکخستنی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا و پێکدادانی سەربازی و کوشت‌وبڕ لە یەمەن، تیرۆر و کاولکاری، ڕێکخستنی داعش لە عێراق. هەندێک وڵاتانی موسڵمان بە ئەنقەست و هەندێکش بە نائەنقەست لە خزمەتی پیلانەکانی دوژمنن".
خامنه‌یی له‌وتاره‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ".سیاسەتی ئاسایی کردنەوەی هەبوونی ئیسرائیل لە ناوچەکە یەکێک لە گرینگ‌ترین سیاسەتەکانی ئەمریکایە. هەندێک وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە کە ڕۆڵی نوێنەری ئەمریکا دەگێڕن، لە ئەو بوارەوە خەریکن بەستێن بۆ ئەو کارە خۆش دەکەن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه " سەرەکی ترین هۆشداریی من بەردەوام بوونه لە شەڕ و ڕێکخستنی ڕێکخراوە جیهاندییەکان و هاوکری کردنیانه پێکەوەیە. هەمووان ئەبێ نەتەوەی فەلەستین لە ئەو جەهادە پیرۆزە یار بکەن".
PM:03:17:22/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت