پارێزگاری سلێمانی زانیاری سەبارەت بەقەدەغەی هاتووچۆی دوای جەژن ئاشكرا دەكات

‌د.هەڤاڵ ئەبوبەكر

وێستگە نیوز-

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەئێستادا قەدەغەی هاتووچۆی تەواو تەنها رۆژانی جەژن دەگرێتەوە و هیچ بڕیارێك نییە بۆ درێژكردنەوەی بۆ دوای جەژن. 

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەمیانەی كردنەوەی كارێكی خێرخوازی رایگەیاندووە، لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا هاوشێوەی شار و شارۆچەكانی دیكەی هەرێم لە سلێمانی قەدەغەی هاتووچۆ پەیڕەودەكرێت، ئەم بڕیارەش تایبەتە بە جەژن نە پێش جەژن و نە دوای جەژن ناگرێتەوە، هیچ بڕیارێك نیە لە ئێستادا بۆ ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆ دوای جەژن درێژبكرێتەوە.

پێشتریش حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریدا رۆژانی جەژن قەدەغەی هاتووچۆی تەواو بێت.


PM:12:07:22/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 44836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو