لەڕۆژانی دووەم و سێیەمی جەژن ئەم شوێنە دەكرێتەوە


وێستگە نیوز-

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تەنها رۆژی یەكەمی جەژن عەلوەكان داخراو دەبن و رۆژانی دووەم و سێیەم كراوە دەبن. 

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، بەلەبەرچاو گرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، دوای گفتوگۆكردنی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ وەزیری ناوخۆ تایبەت بەكردنەوەی دەرگای عەلوەكان(گۆڕەپانی سەوزەو میوە) لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، تەنها رۆژی یەكەمی جەژن دەرگای عەلوەكان داخراو دەبێت، بە پێچەوانەوە رۆژی دووەم و سێیەمی جەژن سەرجەم عەلوەكان كراوە دەبن.

پێشتریش حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریدا رۆژانی جەژن قەدەغەی هاتووچۆی تەواو بێت.


AM:11:42:22/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 82008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو