وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توشبونی پێنج كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی راگه‌یاند كه سیانیان به‌ركه‌وته‌ی توشبوانی پێشوون و سه‌رجه‌میان دانیشتوی شاری سلێمانین.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 21ی ئایاری 2020، ده‌رئه‌نجامێكی نوێی سه‌باره‌ت به توشبوانی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، پێنج توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
راشیگه‌یاندوه كه سێ له توشبوه‌كان ئافرەتن و تەمەنیان 69 و 46 و 38 ساڵ و دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش پیاوێكی تەمەن 44 ساڵ و کوڕێکی گەنجی 18 ساڵه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه كه سێ لە توشبوان بەرکەوتەی توشبوانی پێشوون و دوو توشبوەکەی دیكه نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دەستنیشانکران و هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تائێستا 447 حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش 385یان چاکبونەتەوە و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
PM:09:27:21/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3428
جار خوێنراوه‌ته‌وه