153 كه‌سی دیكه له عیراق تووشی كۆرۆنا بوون و شه‌شی دیكه‌ش گیانیانله‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 153 تووشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون و شه‌ش تووشبووش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئایاری 2020، شه‌ش كه‌سی دیكه له شاره‌كانی به‌غدا و زیقار و موسه‌ننا به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراقدا هاتووه كه له شاره‌كانی به‌غدا و به‌سره و نه‌جه‌ف و سلێمانی و هه‌ولێر و دیاله و واست 153 تووشبووی نوێ تۆمار كراون.
تائێستا له عیراق 3 هه‌زار و 877 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 2 هه‌زار و 483 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 140یش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:08:26:21/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت