ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دوای جه‌ژنیش قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌رده‌وام بێت
وێستگه نیوز-
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر بێت و ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر مه‌ترسی دروستبكات، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ دوو دڵی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌رده‌وامی پێده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا هه‌یه ته‌نها بۆ جه‌ژنه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری هه‌ولێر، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه مه‌ترسی كۆرۆنا هێشتا له‌ئارادایه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌و باره‌یه‌وه ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه.
ناوبراو ڕونیكرده‌وه كه هه‌رچ هاوڵاتییه‌ك بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك له‌رۆژانی جه‌ژندا بێته ده‌ره‌وه ئه‌وا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی شكاندووه‌و ڕێكاره یاساییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وتیشی"له‌رۆژانی جه‌ژندا به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ جێ به‌جێ ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها وتی"ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له‌رۆژانی ڕابردوودا له سلێمانی و هه‌ولێر تۆماركراون جێگه‌ی نیگه‌رانین بۆیه ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین هه‌م وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌م وه‌ك خه‌ڵكی كوردستان".
"ئێمه هه‌میشه ووتوومانه مه‌ترسییه‌كه بونی هه‌یه، ڕاسته رێكاری پێویستمان ئه‌نجامدا، هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كه‌شمان ئه‌وه‌بوو له‌كاتێكی زوو خۆپارێزیمان ئه‌نجامدا، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێین ئه‌و ڤایرۆسه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ماوه سه‌ركه‌وتن ئه‌و كاته‌یه كه ڤاكسین بۆ ڤایرۆسه‌كه ده‌دۆزرێته‌وه".
هه‌روه‌ها وتی"بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه ڕابگه‌یه‌نرێت، ده‌بێت خه‌ڵك گوێرایه‌ڵی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بێت، هه‌موو توانای حكومه‌ت ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بپارێزێت".
وه‌زیری ناوخۆ داوای له‌هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه له‌رۆژانی جه‌ژندا رێكاره یاساییه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ نه‌شكێنرێت " هاتووچۆ نه‌كات، چونكه ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و پۆلیس دێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخه‌كه".
هه‌روه‌ها وتی"هاتووچۆ بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت، كه له‌ماڵ ده‌رچووی شكاندنی هاتووچۆیه‌و قه‌ده‌غه‌كراوه".
سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌دوای جه‌ژن، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئه‌گه‌ر مه‌ترسییه‌كان زیاتر بوو بێ دوو دڵی بڕیاری پێویست ده‌ده‌ین.
PM:05:30:21/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 113268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت