به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نت بزانه ده‌بێت په‌ستانی خوێنت چه‌ند بێت؟
وێستگه نیوز-
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی زۆر گرنگ و پێویسته مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێری بكات په‌ستانی خوێنه له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت چونكه ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی مرۆڤ.
په‌ستانی خوێن واته ئه‌و هێزه‌ی كه خوێن به ملولهكاندا تێپه‌ڕ ده‌كات و ئه‌م كاره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دڵ ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێن بگه‌یه‌نرێت به ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش.
به گوێره‌ی ته‌مه‌ن ده‌توانیت بزانیت په‌ستانی خوێنت ته‌ندروسته یان نا.
-ته‌مه‌نی 18-19 ساڵی ئاستی سروشتی ده‌بێت 117/77 بێت و نزمترین ئاست 105/73 و به‌رزترین ئاست 120/81 بێت.
-ته‌مه‌نی 20-24 ساڵی ئاستی سروشتی ده‌بێت 120/79 بێت و نزمترین ئاست 108/75 و به‌رزترین ئاست 132/83 بێت.
-ته‌مه‌نی 25-29 ساڵی ئاستی سروشتی ده‌بێت 121/80 بێت و نزمترین ئاست 109/76 و به‌رزترین ئاست 133/84 بێت.
-ته‌مه‌نی 30-34 ساڵی ئاستی سروشتی ده‌بێت 122/81 بێت و نزمترین ئاست 110/77 و به‌رزترین ئاست 134/85 بێت.
-ته‌مه‌نی 35-39 ساڵی ئاستی سروشتی ده‌بێت 123/82 بێت و نزمترین ئاست 111/78 و به‌رزترین ئاست 135/86 بێت.
-ته‌مه‌نی 40-44ساڵی ئاستی سروشتی ده‌بێت 125/83 بێت و نزمترین ئاست 112/79 و به‌رزترین ئاست 137/87 بێت.
-ته‌مه‌نی45-49 ساڵی ئاستی سروشتی ده‌بێت 127/84 بێت و نزمترین ئاست 115/80 و به‌رزترین ئاست 139/88 بێت.
-ته‌مه‌نی50-54 ساڵی ئاستی سروشتی ده‌بێت 129/85 بێت و نزمترین ئاست 116/81 و به‌رزترین ئاست 142/89 بێت.
-ته‌مه‌نی55-59ساڵی ئاستی سروشتی ده‌بێت 131/86 بێت و نزمترین ئاست 118/82 و به‌رزترین ئاست 144/90 بێت.
-ته‌مه‌نی60-64 ساڵی ئاستی سروشتی ده‌بێت 134/87 بێت و نزمترین ئاست 121/83 و به‌رزترین ئاست 147/91 بێت.
ئه‌م پێوانانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیه و به‌ڵام جۆری ڕه‌گه‌ز و هۆكاری بۆماوه‌ی گۆڕانكاری تیادا دروست ده‌كات، بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی په‌ستانی خوێن باشتر وایه سیستمی خۆراكیت هاوسه‌نگ بێت و بڕێكی كه‌م خوێ بخورێت و وه‌رزش زۆر بكرێت و له كێشانی جگه‌ره دوور بكه‌ویته‌وه.
PM:04:18:21/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 43484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت