قایمقامی ههولێر: رۆژانی جهژن نانهواخانهو ماركێتهكان دادهخرێن
قایمقامی هەولێر
وێستگه نیوز ـ
نەبەز عەبدولحەمید رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لەبارەی مەترسی ڤایرۆسەکە دەرکراوە و لە رۆژانی جەژندا سەرجەم مارکێت و نانەواخانەکان و مۆڵەکان دادەخرێن.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر رایگەیاند: لە رۆژانی جەژندا سەرجەم مارکێت و نانەواخانەکان و مۆڵەکان دادەخرێن و هێشتا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوە دەبێت هاوڵاتیان پاپەندبن بە رێنماییەکانەوە.
وتیشی: "لەم مانگەدا 28 لیژنەمان چاودێری نرخ و کوالێتی بازاریان کردووە هەر کۆگایەکیش بە شێوەیەکی ناتەندروست کرابێتەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە و بەهۆی سەرپێچیەوە لەم مانگەدا 300 شوێن داخراون".
دەشڵێت: "خۆراکی ماوە بەسەرچوو هاتبووە هەولێر و دەستمان بەسەریدا گرتووە".
رۆژی 18ی ئەم مانگە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواو بۆ ماوەی 72 کاتژمێر لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆکاندا جێبەجێدەکرێت.
PM:03:30:21/05/2020
ئهم بابهته 3720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت