په‌رله‌مانتارێكی پارتی: حكومه‌تی هه‌رێم به‌م جۆره مووچه‌ی دابین كرد
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ئاشكرایده‌كات كه حكومه‌تی هه‌رێم به دوو رێگا توانیویه‌تی مووچه‌ی مانگی یه‌ك دابین بكات و پێش جه‌ژن به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌شی بكات.
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی له لاپه‌ره‌ی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وتارێكی نوسیوه له ژێر ناوی "چما سلێمانی یه‌ك سه‌رمایه‌داری هه‌یه؟".
له‌و وتاره‌دا ئه‌و پهرلهمانتارهدوو هه‌نگاو ئاشكراده‌كات كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆیانه‌وه مووچه‌ی دابینكرد:
له بارهوهكانهوه ئه‌وه‌شی نووسیووه: "هەنگاوی یەکەم بەکۆی داهاتی ناوخۆ و دواتر قەرزکردن لەهەندێک کۆمپانیای نەوتی توانرا بڕی 400 ملیۆن دۆلار کۆبکرێتەوە و بەسەر وەزارەتەکانی پێشمەرگە، تەندروستی و ناوخۆ دابەش بکرێت".
له باره‌ی هه‌نگاوی دووه‌میشه‌وه ده‌نووسێت: "هەنگاوی دووەم ئیتر کاتی ئەوە هاتبوو حکومەتی هەرێم بیر لە بژاردەیەکی نوێ بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو بۆشاییە داراییەی پێ پڕبکاتەوە و مووچەی سەرجەم و زارەت و دەستەکان پێش جەژن دابەش بکات، بۆ ئەمەش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بیری لەبژاردەی قەرزی نێوخۆیی (قەرز وەرگرتن لە وەربەرههێنەرە نێوخۆییەکان) کردەوە".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی، له نووسینه‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرێت كه ته‌نها یه‌ك سه‌رمایه‌داری سلێمانی ئاماده‌بوه قه‌رز بدات به حكومه‌ت، له‌و رووه‌وه ده‌ڵێت: "بەهۆی وابەستەبوونمان بە عیراقەوە ناتوانین دەست بۆ بژاردەی قەرزی دەرەکی ببەین و تاکە رێگە قەرزی ناوخۆییە، بۆ ئەمەش حکومەت داوای لە وەبەرهێنەرە دیارەکانی هەرێم کرد ئامادەی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بن بۆ ئەوەی داواکەیان ئاراستەبکرێت، کۆبوونەوەکە لە 12ی ئایار لە هەولێر بەرێوەچوو. ئەوەی جێگەی سەرنج بوو تەنها یەک سەرمایەداری سنووری پارێزگای سلێمانی یٔامادەیی دەربڕی کە بەدەم داواکارییەکەی حکومەتدا بچێت! دواجار دەرکەوت کە لەلایەن لاهوور شێخ جەنگییەوە فشار خستراوەتە سەر وەبەرهێنەرانی سنووری سلێمانی کە نابێت بەدەم داواکارییەکەی حکومەتی هەرێمەوە بڕۆن و لەبڕی بەشداریکردن بایکۆتی کوبوونەوەکە بکەن!".
AM:11:12:21/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 12124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت