ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له جیهاندا پێنج ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند
وێستگه نیوز ـ
به‌پێی نوێترین ئامار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی توشبوان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته پێنج ملیۆن و 90 هه‌زار و 157 كه‌س، له‌به‌رامبه‌ریشدا دوو ملیۆن و 24 هه‌زار و 329 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه 329 هه‌زار و 739 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌هه‌رێمی كوردستانیش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه رێژه‌ی توشبوان به‌ڤایرۆسه‌كه زیادیكردوه‌و به‌پێی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئایاری 2020، كۆی گشتی تووشبووان به‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا گه‌یشتوه‌ته 442 تووشبوو، له‌ناویاندا پێنج مردن هه‌یه‌و 383 نه‌خۆشیش چاكبووه‌ته‌وه.
هــ. ر
AM:10:02:21/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1864
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت