دوای 18 كاتژمێر له مردنی، زیندوو بوه‌وه
نەخۆشەکە
وێستگه نیوزـ
خانمێکی ته‌مه‌ن 42 ساڵی ئێران کە بەهۆی جه‌ڵته‌وه گیانی لەدەستدابوو، پاش 18 کاتژمێر لە ساردخانە، زیندووبوهوهو گواسترایه‌وه بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەدەنی لە خوڕماوای پارێزگای لوڕستان.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا شەهبازی بەرپرسی په‌یوەندییە گشتییەکانی زانستە پزیشکییەکانی لوڕستان ڕایگەیاند: کاتێک کە پزیشکی داد بۆ پشکنینی تەرم و دەرکردنی مۆڵەتی ناشتن دەچنە ئەوێ و دەبینن کە ئەو خانمە هەناسە دەدات.
شەهبازی وتیشی: دوای گواستنه‌وه‌ی ئەو خانمە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەدەنی خوڕماوا له پارێزگای لوڕستان، تیمی پزیشکی پشكنینیان بۆ كردوه باوه‌ڕیان نه‌بووه هێشتا زیندووه، به‌ڵام دواتر یه‌كلابوونه‌ته‌وه كه خانمه‌كه هه‌ناسه ده‌دات.
وتیشی، ئێستا ئه‌و خانمه ته‌مه‌ن 42 ساڵه، دوای 18 كاتژمێر له راگه‌یاندنی مردنه‌كه‌ی و مانه‌وه‌ی له سارخانهدا، زیندووه و له دۆخێكی ته‌ندروستیی ئاسایی دایه.
AM:09:05:20/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 8948
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت