كازمی فەرمانی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار دەرکرد
وێستگه نیوز ـ
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانیدا مووچه‌ی مانگی ئایار به‌بێ هیچ لێبڕین و پاشه‌كه‌وتێك دابه‌ش بكرێت.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانی ده‌ركردووه مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران دابه‌ش بكرێت.
له فه‌رمانه‌كه‌ی كازمیدا هاتووه: مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ هیچ لێبڕین و پاشه‌كه‌وتێك دابه‌ش ده‌كرێت.
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار له به‌غدا، هاوكاته له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له هه‌رێم مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ دابه‌ش ده‌كرێت و چوار مانگ له‌دوای مووچه‌ی به‌غداوه‌یه.
PM:06:36:19/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 14908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت