عێراق كۆتایی بەپڕۆسەی خوێندنی پۆلە ناكۆتاكان هێنا
فۆتۆ: گێتی
وێستگە نیوز-
وەزارەتی پەروەردەی عێراق كۆتایی بە پرۆسەی خوێندنی پۆلە ناكۆتاكان هێنا و بڕیاریدا نمرەی وەرزی یەكەمیان بۆ هەژمار بكرێت.
بەپێی بەیاننامەیەک کە وەزارەتی پەروەردەی عیراق بڵاویکردوهتەوە، دەستەی بۆچوونەکان لەوەزارەتی پەروەردە بەسەرۆکایەتی عەلی حەمید مەخلەف وەزیری پەروەردەی عیراق کۆبوهتەوەو لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاریاندا وەرزی ئەمساڵی خوێندن بۆ پۆلە ناکۆتاکان کۆتایی پێبهێنن.
لەبارەی چۆنیەتی هەژمارکردنی نمرەکانیشەوە، بەیاننامەکە رایگەیاندووە کە دەستەکە بڕیاریانداوە نمرەکانی وەرزی یەکەمی ئەمساڵی خوێندن وەک نمرەی دەرچوون بۆ خوێندکاران هەژمار بکەن و ئەو خوێندکارانەشی کەوتوون لەکاتێکی تردا تاقیکردنەوەی دەرچوون ئەنجام بدەنەوە.
هەروەها لیژنەکە بڕیاریداوە کە رێژەی ٪10 لەپارەی خوێندنی خوێندنگە ئەهلیەکان بشکێنێت.
بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی عیراق سەرجەم پۆلە ناکۆتاکان لە قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ئامادەیی و پەیمانگای هونەرە جوانەکان و پەیمانگا پیشەییەکان دەگرێتەوە، هەروەها ئەو خوێندکارانەی لە ژمارەیەکی زۆری وانەکاندا دەرنەچوون، دەتوانن لەخولی دووەمدا بەشداری لەتاقیکردنەوەکاندا بکەنەوە.
PM:12:25:19/05/2020
ئهم بابهته 5380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت