هه‌ولێر..روداوێكی هاتوچۆ پێكدادانی سێ ئۆتۆمبیلی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی په‌یژه‌یه‌ك كه‌به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌و بێ به‌ستنه‌وه له‌سه‌ر پشتی پیكابێك دانرابوو، بووه هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبیل و برینداربونی سێ كه‌س.
فازڵ حاجی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "كاتژمێر 11ی شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر شه‌قامی 60مه‌تری له‌ناو نه‌فه‌قی ئیسكان په‌یژه‌یه‌ك له پیكابێك كه‌وته خواره‌وه".
ئاشكراشیكرد كه "شۆفێری پیكابه‌ش وه‌ستا بۆ هێنانه‌وه‌ی په‌یژه‌كه، له‌و كاته‌ش تاكسیه‌ك به‌خێرایی ده‌هات و شۆفێری تاكسییه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه ئۆتۆمبێلێك له‌پێشی بوه‌ستێت، بۆیه خۆی به ئۆتۆمبیله‌كه‌دا كێشا و له ئه‌نجامدا سوڕا و كه‌وته‌سه‌ر رێڕه‌وی پیكابێك ئه‌ویش خۆی پێداكێشا".
وته‌بێچژی هاتۆچۆی هه‌ولێر وتیشی "له‌ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه، سێ كه‌س برینداربوون و زیانێكی زۆری مادیش كه‌وته‌وه و له لێكۆڵینه‌وه‌ش پیكاب سكۆدا كه په‌یژه‌كه‌ی له‌سه‌ربوو به لایه‌نی خه‌تابار دانرا".
AM:10:45:19/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت