هۆكاری دابه‌زینی نرخی دۆلار ئاشكرا كرا
وێستگه نیوزـ
نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رووی له دابه‌زین كرد و به وته‌ی خاوه‌ن نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراویش، هۆكاره‌كه‌ی بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئایاری 2020، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ 34 دۆلار و 50 سه‌نت به‌رزبوه‌وه، ئه‌مه‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ر نرخی دۆلاردا هێناو جووڵه‌شی خسته ناو بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: نرخی دۆلار ئه‌مڕۆ دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی له چاو رۆژانی رابردوودا.
راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 100 دۆلار بۆ 121 هه‌زار و 800 دینار دابه‌زی، به‌ڵام ئێستا له 122 هه‌زار و 250 دینار جێگیر بووه، هۆكاری دابه‌زینی دۆلاریش بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ یه‌كشه‌ممه 100 دۆلاری ئه‌مریكی به 123 هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه.
PM:02:38:18/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 14796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت