وڵاتێكی عه‌ره‌بی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی رەمەزانی دیاری كرد

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
وڵاتی تونس رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 24ی ئەم مانگەی وەک یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکراوە.


ئاژانسی هەواڵی تونس رایگەیاند، یەکەمین رۆژی جەژن بە پێی رۆژمێری کۆچی شەوێک یاخود رۆژێک پێش جەژن لە دوای بینینی مانگ دیاریدەکرێت، بەڵام وڵاتی تونس رۆژی یەکشەممەی داهاتووی وەک یەکەمین رۆژی جەژن دیاریکرد.

هاوکات، پەیمانگای نیشتیمانی تونس بۆ چاودێری فەلەکی بڵاویکردووەتەوە، کە دەتوانرێت لە 29ی مانگی رەمەزاندا مانگ ببینرێت و بەمەش رۆژی شەممە دەبێتە کۆتا رۆژی مانگی رەمەزان و یەکشەممەش دەبێتە یەکەمین رۆژی جەژن.

هەر ئەمڕۆ، پێشبینیکارێکی کەشناسی‌ پێشکەوتووی عیراق رایگەیاند، لە رۆژی هەینی 22ی ئەم مانگەدا، ناتوانرێت مانگ ببینرێت و لەو حاڵەتەشدا، رۆژی شەممە تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و یەکشەممەش، یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.


PM:12:45:18/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 5972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت