وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی تری دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه
مموچەی چەند وەزارەتێکی تر دابەش دەکرێت
وێسگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی تری دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه مووچه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت.
له خشته‌یه‌كی نوێی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه: سبه‌ینێ سێشه‌ممه 19ی ئایاری 2020، مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت دوێنی یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی رۆژانی دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
تا ئێستا به‌شێكی زۆری وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كان ماون مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ وه‌ربگرن، پێشتریش وته‌بێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، پێش جەژنی رەمەزان هەوڵ دەدەن مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دابەش بکەن.
AM:11:14:18/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 9008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت