فازڵ میرانی: سەرۆک مامەڵە لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی یەکێتی دەکات
فازل میرانی
وێستگه نیوز ـ
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ده‌كات و هه‌وڵی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ش ده‌درێت.
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی، په‌یوه‌ندیه‌كی ستراتیژییه ئه‌گه‌ر له رووی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ده‌ستكه‌وتی بزاڤی رزگاری خوازی كوردستانه‌وه سه‌یری بكه‌ین، سه‌ر هه‌وراز و سه‌ر نشێو هه‌یه له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا، خۆ له شه‌ڕی ناوخۆی "شوم" خراپتر نه‌بووه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه".
"ئه‌مه‌ی له سۆشیال میدیا و له هه‌ندێك هه‌وادارانی پارتی یان یه‌كێتی، ئه‌وانه‌ی خوێنیان سوره یان زه‌رده یان سه‌وزه، ئه‌مه گوزارشتی هه‌ستی هه‌ندێك خه‌ڵكه كاتیه، به‌ڵام پرسیارێك ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی باش نه‌بن، ئه‌م هه‌رێمه‌ی كه به خوێنی شه‌هیده‌كانی هه‌ردوو حزب بوو، به‌ماندووبونی سه‌ركردایه‌تیه‌كانی هه‌ردوو حزب ئه‌وانه‌ی شه‌هیدبوون و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان كردووه، ئه‌وانه‌ی ئێستا گه‌نجن و ئه‌وانه‌ی به‌ساڵدا چوون ئه‌م ئه‌زمونه‌یان پاراستووه كه ئه‌مڕۆ خاوه‌نی فیدڕاڵیه‌تن و ده‌ڵێن ئه‌م دوو حزبه هیچیان نه‌كردووه به‌دیلی ئه‌م په‌یوه‌ندیه باشه چییه؟ به‌دیلێكی باشترمان هه‌یه، من ده‌ڵێم نا"، فازڵ میرانی وای وت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا پارتی دیموكراتی كوردستان دان به‌سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی-دا ده‌نێت؟
میرانی وتی: "با به كورتی و به كرمانجی پێت بڵێم، ئه‌و دۆخه‌ی له‌ناو خودی یه‌كێتی دا هه‌بوو پێش كۆنگره وای لێكردبوو كه هه‌ندێك په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی سارد ببنه‌وه، ئه‌و سارد-یه‌ش بوو به‌هۆكاری نه برایانی یه‌كێتی ئێمه‌یان بانگهێشت كرد بۆ كۆنگره‌ی خۆیان، نه ئێمه‌ش نامه‌یه‌ك یان بروسكه‌یه‌كمان كرد بۆ كۆنگره‌كه‌یان كه من ده‌ڵێم حه‌ق بوو ئێمه بروسكه‌یان بۆ بكه‌ین، ئه‌وان بانگهێشتیان نه‌كردیین، بانگهێشتی خه‌ڵكی تریان كردبوو، وتیان ئێمه بانگهێشتی كه‌س ناكه‌ین كه‌چی ئێمه له ته‌له‌فزیۆن خه‌ڵكی ترمان بینی وه‌ك میوان، ئه‌و مافه‌مان له‌سه‌ریان هه‌بوو له‌میوانه‌كانی تر له‌پێشتر بووین، به‌ڵام نه‌ده‌بوایه ئێمه بروسكه‌یان بۆ نه‌نێرین یان كه سه‌ركردایه‌تی تازه هه‌ڵبژێردرا پیرۆزباییان لێ نه‌كه‌ین ئه‌مه خۆمان "ئیعتراف" ده‌كه‌ین كه ده‌بوایه بیكه‌ین به‌ڵام بۆ نه‌مانكرد‌ووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هۆكارانه‌ی پێشتر، ئێستاش كه ئه‌وه‌مان نه‌كردووه مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌م دابڕانه به‌رده‌وام ده‌بێت".
فازڵ میرانی جه‌ختیكرده‌وه: "به‌ڕِاستی-ش ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ده‌كه‌ین هه‌م جه‌نابی سه‌رۆك هه‌م هه‌موو براده‌رانی مه‌كته‌ب سیاسی ئێمه، ئێمه ده‌ست وه‌رناده‌ین له ئیش و كاری ناوخۆیی یه‌كێتی، هه‌رچی ده‌رهاوێژه‌كه‌ی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی هاتوه‌ته‌وه، ئێمه ئه‌وه به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌زانیین، دیسان دووباره پیرۆزبایی له سه‌ركردایه‌تی تازه ده‌كه‌ین به هاوسه‌رۆكه‌كانیشه‌وه، ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه نوێه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ین. براده‌رێك وه‌ك كردار و په‌رچه‌كردارێك گوزارشت لێكده‌داته‌وه ئه‌مه گوزارشت له بۆچوونی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان ناكات".
میرانی ئه‌وه‌شی وت: "له‌ڕاستیدا ئێمه دوو ئاراسته‌مان نیه، له‌وانه‌یه هه‌ندێك له‌نێو خۆماندا بیروڕای جیاوازمان هه‌بێت، ئینجا كاته، شێوه‌ی مامه‌ڵه كردنه، شێوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته یان بابه‌تێكی تر به‌ڵام له كۆتاییدا ئێمه یه‌ك ئاراسته‌مان هه‌یه، ئه‌و ئاراسته‌یه كه مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌ی ده‌كات، جه‌نابی سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی بڕیاری لێده‌ده‌ن ئه‌وه په‌یڕه‌وی لێده‌كرێت له‌لایه‌ن هه‌موو سه‌ركردایه‌تی پارتیه‌وه".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا بۆ كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی ئێوه چاوه‌ڕێی ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتین یا خۆتان ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ن؟
له‌وه‌ڵامدا سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكرساتی كوردستان ده‌ڵێت: "كێ ده‌ستپێشخه‌ری بكات ئه‌وه جوامێره، كاتی خۆی عومه‌ر شێخ موس یادی به‌خێر بێت، ده‌یوت به‌رپرسانی ئێمه‌ی كورد له‌به‌غدا سیاسه‌ت ناكه‌ن جوامێری ده‌كه‌ن، من پێم باشه هه‌ردوو لامان جوامێری بكه‌ین چونكه ئه‌مه خزمه‌ته بۆ میلله‌تی خۆمان، جوامێری له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی دا ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستان سه‌قامگیر ده‌كات، خه‌ڵكیش چاوه‌ڕوانی ئه‌مه له ئێمه ده‌كه‌ن، ئه‌مه نابێته كێشه".
فازڵ میرانی ده‌شڵێت: "خودا یارمه‌تیمان بدات دوای جه‌ژن هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بنه‌وه دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی هه‌وڵ ده‌ده‌ین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رزتر له‌وه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی (كۆبونه‌وه‌ی لوتكه) بكرێت چونكه نه یه‌كێتی به‌بێ پارتی ده‌توانێت به‌رهه‌م و سوود و خۆشی له ده‌رهاویشته‌كانی كۆنگره‌كه‌یان بكه‌ن، نه ئێمه به‌بێ یه‌كێتی ده‌توانیین بڵێن له سلێمانی حكوم رانیین، چونكه ئێمه و یه‌كێتی ته‌واوكه‌ری یه‌كتریین، كوردستان پێویستی به ئاشته‌واییه‌كی سیاسی هه‌یه، حزبه سیاسیه‌كان پێویستیان به ئاشته‌وایی هه‌یه، ئه‌م ئه‌حزابانه كه پێكه‌وه بن جۆرێكه له وه‌فا بۆ میلله‌ت، میلله‌تی ئێمه میلله‌تێكی پاكه، پشتیوانی ئێمه ده‌كه‌ن له یه‌كڕیزی".
ده‌رباره‌ی ره‌خنه‌كان و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ده‌ڵێن حكومه‌تی هه‌رێم شكستی هێناوه، فازڵ میرانی وتی: "حكومه‌ته‌كه حكومه‌تێكی بێ كه‌فائه‌ت نیه و فاشل نیه وه‌ك خه‌ڵكێك ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ن، حكومه‌ته‌كه حكومه‌تێكی تۆكمه‌یه، سێ هێزی سه‌ره‌كی كوردستان به‌شدارن تیایدا، هه‌روه‌ها پێكهاته‌كانی كوردستان به‌شدارن تیایدا، به‌ڵام مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه ئه‌م حكومه‌ته هات كێشه‌ی عیراق ده‌ستی پێكرد، نرخی نه‌وت و كۆرۆنا ده‌ستی پێكرد، قه‌یرانی ئابووری ته‌نها له كوردستان نیه له عیراقه ئه‌م مووچانه‌ی كه نه‌دراوه له حكومه‌تی كۆنه‌وه تا ئێستا سێ مانگ له دواوه‌یین، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش تا ئێستا".
ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی شاری دهۆك-یش سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "ئێمه خۆپیشاندان به مافی سروشتی ده‌زانیین، به ئیجازه و به‌شێوه‌ی ره‌سمی له یاساكانی ئێمه‌دا هه‌یه هه‌م په‌رله‌مانی ئێمه ئه‌م یاسایه‌ی ده‌ركردووه و هه‌م له ده‌ستووری ئاینده‌ی كوردستاندا ده‌بێت بچه‌سپێنرێت كه مافی خۆپیشاندان مافی دیموكراتی خه‌ڵكه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش رێ‌و شوێنی خۆی هه‌یه، خه‌ڵكێك هه‌یه ده‌ڵێت با بڕژێنه شه‌قام به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت، خه‌ڵكێش هه‌ن ده‌ڵێن له زۆرینه‌ی دنیا ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن ده‌بێت مۆڵه‌تی پۆلیس وه‌رگرن بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیس پارێزگاری‌یان لێبكات، خاڵی به‌ڕێكردنیان تا خاڵی كۆتاییان دیار بێت، یاداشتیان هه‌بێت بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه لاینی په‌یوه‌ندیداره، مامۆستاكانی پارتی و یه‌كێتی به هه‌مان شێوه داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌بێت مۆڵه‌ت وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تییان وه‌ربگرتایه له پۆلیسی دهۆك مافێكی سروشتی خۆیان بوو هه‌رچه‌نده خۆپیشاندانه‌كه ده‌بووایه به ئاشتی بێت وه به ئاشتی-ش بووه، پێشتر خۆپیشاندان له كوردستان هه‌بووه له 17 شوپاتیش خۆپیشاندان كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌زمونێكمان هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ توند وتیژی نیین نه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ره‌وه نه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه".
فازڵ میرانی ئه‌وه‌شی وت: "من زۆر بڕوام به میدیای سێبه‌ر نیه، ئێمه ئه‌گه‌ر به ئه‌سیری میدیای سێبه‌ر و ناسێبه‌ره‌كان بیین ده‌بێت هه‌میشه له سه‌نگه‌ر بین، میلی كلانشیكۆف له‌یه‌ك بكێشینه‌وه، به‌ڵام دیار بوو رموزی براده‌رانی یه‌كگرتوو كه ئه‌وه پێشبینیمان نه‌ده‌كرد له‌ناو خۆپیشانده‌راندا هه‌بوون، به‌ڵام هێشتا روونكردنه‌وه‌مان پێ نه‌گه‌یشتووه، ته‌نانه‌ت یه‌كگرتووی تێدا بێت، ده‌بێت ئیجازه وه‌ربگرن به‌ناوی حزبیش مافیان هه‌یه خۆپیشاندان بكه‌ن به‌ڵام به ئاگاداری حكومه‌ت، یه‌كگرتوو حزبێكی مه‌ده‌نی و قانونین ئه‌وان له خه‌ڵكی تر زیاتر په‌یڕه‌وی له یاسا ده‌كه‌ن، له خه‌ڵكی تر زیاتر ده‌زانن هه‌نگاوه‌كانی نایاسایی ئه‌گه‌ر كاره‌كه هه‌ڵه‌بوو په‌رچه كرداره‌كه‌ش غه‌ڵه‌ت ده‌بێت، میلله‌تی ئێمه پێویستی به‌م كێشانه نیه".
میرانی روونیكرده‌وه: "به‌رپرسانی لۆكاڵی یه‌كگرتوو له‌ناو خۆپیشاندانه‌كه‌دا بووه، وابزانم به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندیان بووه كابرایه‌ك ناوی بابیرییه برایه‌كی ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تی ئێمه‌یه، با مرۆڤ واقیعی بێت. من كه ده‌چمه ئه‌و گۆڕه‌پانه گوزارشت له‌خۆم ناكه‌م، خه‌ڵكێك كراسه‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی من ده‌بینێت، من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر مامۆستاش بێ، به‌ڵام كراسه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتووی له‌به‌ر دایه".
فازڵ میرانی وتیشی: "كورد ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی هه‌بووایه ده‌یتوانی خۆی به‌ڕێوه ببات ئێستا عیراق ئه‌گه‌ر قه‌رزی ده‌ره‌كی نه‌كات ناتوانێت خۆی به‌ڕێوه ببات، سوریا و ئوردن هه‌ر وایه، له‌به‌ر ئێستاش من ده‌ڵێم خۆزگه كوردیش ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بووایه با شه‌ش مانگ-یش مووچه‌مان وه‌رنه‌گرتایه، ئه‌مه بۆچوونی من نیه به‌ڵكو شعوری ئه‌و مامۆستایانه‌شه كه‌خۆپیشاندان بۆ مووچه كردووه چونكه میلله‌تی كورد خوێنی داوه له‌پێناو ئازادی‌دا له‌پێناوی مووچه‌دا نا، به‌ڵام مووچه‌ش پێداویستی خه‌ڵكه. پرسیارێك دێته پێش ئایا حكومه‌تی ئێمه پاره‌ی هه‌یه مووچه نادات؟ به‌دڵنیایی داهاتی ناوخۆیی ئێمه چه‌نده، ئه‌وه‌ی له حكومه‌تی عیراق دێت چه‌نده؟ حكومه‌تی ئێمه ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كان كردووه".
فازل میرانی ئه‌وه‌شی وت"من پرسیاری ئه‌و خه‌ڵكه‌ش ده‌كه‌م كه هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری حزبه‌كانی تر پێشتر ده‌یان وت ئێمه داهاتی ناوخۆیی به‌شی هه‌رێم ده‌كات، من حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وانه ئه‌مڕۆ بێن داهاتی ناوخۆیی بژمێرن و كۆی بكه‌نه‌وه، ئێمه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تمان هه‌بووایه، ته‌نها به داهاتی نه‌وتی خۆمان ده‌مان توانی مووچه‌ی خۆمان بده‌ین، دڵنیابه".
هــ. ر
AM:11:02:18/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت