به 50 هه‌زار دۆلار به‌شداریی له به‌رنامه‌یه‌كدا كرد
وێستگه نیوزـ
سوزان نه‌جمه‌دین، خانمه ئه‌كته‌ری سوری ئاشكرایكرد كه له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی 50 هه‌زار دۆلاردا به‌شداریی له به‌رنامه ترسناكه‌كه‌ی رامزدا كردووه.
ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره ئاشكرایكرد كه پێی وتراوه ده‌یانه‌وێت به‌شداری له به‌رنامه‌یه‌كدا بكات كه خانمه هونه‌رمه‌ندێك به‌ناوی "ئه‌روا" پێشكه‌شی ده‌كات و له به‌رامبه‌ریشدا 50 هه‌زار دۆلاری پێ ده‌درێت، ده‌شڵێت "به‌ڵام نه‌مزانی له‌وكاته‌دا ئه‌روا له دوبه‌یه و بیری ئه‌وه‌م نه‌بوو".
سوزان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام باسی له به‌رنامه‌كه‌ی رامز جه‌لال كرد و وتی "كه زانیم به‌رنامه‌كه به‌وجۆره‌یه، داوام كرد وێنه‌گرتن رابگرن و بگه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام وتیان كه فڕۆكه نییه و هه‌ر ده‌بێت به‌شدار بێت، بۆیه به‌ناچاری رازی بووه به‌رنامه‌كه ترسناكه‌كه‌ی رامز بكات".
به‌رنامه‌ی "رامز مجنون رسمی" له كه‌ناڵی mbc میسر په‌خش ده‌كرێت و له‌لایه‌ن رامز جه‌لاله‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌رنامه‌كه به جۆرێكه كه به‌شداربوو بۆ بابه‌تێكی دیكه ئاگادار ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام كه دێته ناو به‌رنامه‌كه‌وه، كاری مه‌ترسیداری به‌سه‌ر دێت.
PM:11:56:17/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 10972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت